Posted on دسامبر 21, 2008 by mafparez
رێکخراوی خوێندکارانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤی کوردستان: جێگری پاڕله‌مانی ئوروپا هاورێ ده‌گه‌ڵ 14 پاڕله‌مانتاری تر له حه‌وت وڵاتی ئه‌ندامی یه‌کێتی ئورووپا،لێدوانێکیان ئاراسته‌ی ده‌سه‌لاتدارانی کۆماری ئیسلامی کردوه و وێڕای ئاماژه دان به مانگرتنی 47 رۆژه‌ی زندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد، سه‌باره‌ت به راوه‌ستاندنی سزای له سێداره‌دان، ئه‌شکه‌نجه و هه‌موو جۆرهههڵس و که‌وتێکی نامرۆڤانه دژ به زیندانه سیاسیه‌کان، ده‌سه‌ڵات دارانی ئێران هوشیار ده‌که‌نه‌وه.
ده‌قی لێدوانه‌که‌ی 15 پاڕله‌مانتاری پاڕله‌مانی ئوروپا به‌م شێوازه‌ی خواره‌وه‌یه؛
پشتگری ئێمه بۆ زیندانیه سیاسیه‌کان له ئیران
25 ی مانگی هه‌شتی رابردوو زیندانیانی سیاسی کورد ده‌ستیان به مانگرتنێکی درێژ خایه‌ن له خواردان کرد که 47رۆژ درێژه‌ی کێشا. ئامانجی ئه‌و زیندیانه له مانگرتن سه‌رنج راکیشان بوو بۆ سه‌ر دۆخی ناله‌باری زیندانه سیاسیه‌کان له گرتووخانه‌کانی ئیران‌دا و بڕینه‌وه‌ی سزای له‌سیداره‌دان بۆ 9 له چالاکانی کورد که بریتین له: فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، عه‌لی حه‌یدره‌یان،هیوا بوتیمار،ئه‌نوه‌ر حه‌سه‌ن په‌نایی، فه‌رهاد وه‌کیلی، حه‌بیبوڵا له‌تیفی، ئه‌رسه‌لان ئه‌ولیایی، رۆسته‌م ئه‌رکیا و فه‌سیح یاسه‌مه‌نی
وێرای به‌ڵێنی کاربه‌ده‌ستانی ئیران بۆ باشترکردنی ره‌وشه‌که، په‌یره‌وکردنی ئه‌شکه‌نجه و هه‌ڵس وکه‌وتی خراپ له‌گه‌ل زیندانیه سیاسه‌کان و به‌تایبه‌ت زیندانیانی سیاسی کورد نه ته‌نیا به‌رده‌وامه به‌لکو په‌ره‌شیان سه‌ندووه.
ئێمه وه‌کوو ژماره‌یه‌ک پاڕله‌مانتاری یه‌کێتی ئه‌وروپا، ناڕه‌زایه‌تی خۆمان له به‌رامبه‌ر ره‌وشی گرتووخانه‌کان و ئه‌شکه‌نجه‌ی سه‌ر گیراوانی سیاسی به‌گشتی و گیراوانی سیاسی کورد به‌تایبه‌تی ده‌رده‌برین و به توندی مه‌حکومی ده‌که‌ین.
پارلهمهنتاران هه‌روه‌ها نیگه‌رانی خۆیان ده‌رده‌بڕن سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی نادیاری مامۆستا فه‌رزاد که‌مانگه‌ر.
ئێمه داوا له کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی ده‌که‌ین که به پێی رێسا و بنه‌ما نێونه‌ته‌وه‌یه‌کانی مافی مرۆڤ و ده‌ست به جێ سزای له سیداره‌دان هه‌لوه‌شێنێته‌وه، ئه‌شکه‌نجه و ره‌فتاری نامرۆڤانه ده‌گه‌ڵ زیندانیه سیاسیه‌کان به گشتی و زیندانیه سیاسیه‌کانی کورد به تایبه‌تی راوه‌ستێن.هه‌روه‌ها داواکارین زیندانیانی سیاسی ده‌ستبه‌جێ ئازاد بکرێن.
جێگری سه‌رۆکی پارله‌مانی ئوروپا، پارله‌مه‌نته‌ری ئیتالی لوئیسا مۆرگانتینی، پارله‌مه‌نتاری ئیتالیا، ڤیتۆریۆ ئهگنۆلێتۆ، پارله‌مه‌نتاری پورتوقاڵ, ئانا گۆمهس،پارله‌مه‌نته‌ری سویدی، ئێڤا بریتت سڤێنسۆن،پارله‌مه‌نتاری ئه‌ڵمانی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک کورد، فه‌له‌کناس ئوجا،پارله‌مه‌نتاری پورتوقاڵ، پاولۆ کاساکا،پارله‌مه‌نتاری ئه‌ڵمانی، ئه‌ندرێ برییه،پارله‌مه‌نتاری سوێدی یوناس هۆڵم،پارله‌مه‌نتاری ئیتالیا ئه‌مبێرتۆ گیودۆنی،پارله‌مه‌نتاری هوله‌ند، کارتیکا لیۆتارد،پارله‌مه‌نتاری ئیتالی، گیۆستۆ کاتانیا،پارله‌مه‌نتاری ئێسپانی، ویڵی مه‌یه‌ر پلهیته،ارلهمهنتاری ئیتالی ڕۆبێرتۆ موساچییۆ ،پارله‌مه‌نتاری فینله‌ندی ئێسکۆ سپانێن،پارله‌مه‌نتاری ئیتالی ڤینسێنزۆ ئایتا
مربوط به موضوع های: لێدوان, هه‌واڵ و راپۆرت | بیان دیدگاه »
Posted on دسامبر 21, 2008 by mafparez
یه‌ک شه‌ممۆ 30ی سه‌رماوه‌ز،21ی دێسامبر
رێکخراوی خوێندکارانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤی کوردستان:ته‌قینه‌وه‌ی مینی پاشماوه‌ی شه‌ڕ له کوردستان مرۆڤێکی دیکه‌ی کوردی کرده قوربانی.
رۆژی پێنج شه‌ممه، هاووڵاتیه‌کی کورد به ناوی حاجی سه‌عید ئاسنهوهیی، خه‌ڵکی گوندی ئاسنهوهی شاری مه‌ریوان به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین ژیانی له ده‌ست دا
. حاجی سه‌عید کاتێک ده‌چێته له سه‌ردانی زه‌وی و زاره‌کانی خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و مینهی به سه‌ر دا ده‌ته‌قێته‌وه و دوای چه‌ند کاتژمێر مانه‌وه‌ی له مه‌زرا و به هۆی نه‌بوونی فریاگوزاری پێوست، دوای ئێش و ئازارێکی زۆر و به شێوه‌یه‌کی زۆر دڵته‌زێن گیانی له ده‌ست داوه.
شایانی باسه حاجی سه‌عید چه‌ند ساڵ له‌مه‌و پێشیش، بۆ جاری یه‌که‌م ، هه‌ر له گوندی ئاسنه‌وه، وه‌سه‌ر مین په‌ڕی بوو. نێوبراو جاری یه‌که‌م به سه‌ختی بریندار ببوو.
جێگای ئاماژه یه که ئاوایی ئاسنه ده‌وڵه‌مه‌نده به کانی ئاسن، به‌ڵام دانیشتوانه‌که‌ی که زیاتر 150 خێزان ده‌بن له لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه تووشی راگواستن کراون.
جێگای ئاماژه‌یه که دواترین قوربانی ته‌قینه‌وه‌ی مین له گوندی ئاسنه‌وه، حاجی سه‌عید ئاسنهوهیی، مامی چالاکی مه‌ده‌نی کورد، هیوا بوتیماره، که هه‌مێستاکه له زیندانه‌کانی ڕژیمی ئێران، به تاوانی چالاکی سیاسی و مه‌ده‌نی، حووکمی له سێداره دانی به سه‌ر دا سه‌پێندراوه.
هه‌موو ساڵێک به هه‌زاران که‌س له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین ده‌بن به قوربانی یانیش ئه‌ندامه‌کانی له‌شیان له ده‌ست ده‌ده‌ن به‌ڵام کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت تا ئێستا ئاماده نین بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و گرفته ههنگاوێکی ئه‌وتۆ هه‌ڵبگرن.
مربوط به موضوع های: هه‌واڵ و راپۆرت | بیان دیدگاه »
Posted on دسامبر 11, 2008 by mafparez
خوێندکارانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤی کوردستان:ڕۆژی چوارشه‌ممه 10ی دێسه‌مبه‌ر، کوردێکی خه‌ڵکی شنۆی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به ناوی “سه‌ید محێدین که‌ماڵی” که له ساڵی 2003وه وه‌کو په‌نابه‌ر له تورکیا ده‌ژی، له شاری ئاکسه‌رای ئه‌م وڵاته به خواردنی ژه‌هر کۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
به گوێره‌ی زانیاریه‌کان، “سه‌ید محێدین که‌ماڵی” په‌نابه‌ری کورد که خه‌ڵکی شنۆی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه، ماوه‌ی 6 ساڵه له تورکیا ده‌ژیت و زیاتر له 2.5 ساڵه که دۆسیه‌که‌ی له لایه‌ن کۆمیساریایی به‌رزی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه قه‌بووڵ کراوه و وه‌کو په‌نابه‌ری فه‌رمی ناسراوه، به‌ڵام تا ئێستاش یوئێن ئاماده نه‌بووه ناوبراو بۆ وڵاتی سێهه‌م ڕابگوێزێ.
ده‌گوترێ که بنه‌ماڵه‌ی سه‌ید محێدین له ئۆسترالیایه به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی که ئه‌م وڵاته له بردنی ناوبراو بۆ لای بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆ ده‌بوێرێ و به‌دوای ئه‌میش دا چه‌ند وڵاتی تر دۆسیه‌که‌ی ڕه‌تده‌که‌نه‌وه، باری ده‌روونی تێکده‌چێت و له ئاکام دا له ڕۆژی 10ی دێسه‌مبه‌ر که هاوکات ڕۆژی سێهه‌می جه‌ژنی قوربان له تورکیا و ساڵڕۆژی شه‌سته‌مینی په‌سه‌ند کرانی جارنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌کانی مرۆڤه، به خواردنی ژه‌هر کۆتایی به ژیانی دێنێت و هه‌ر ئێستا ته‌رمه‌که‌ی له ژێر تاقیکردنه‌وه‌ی پزیشکی پۆلیسی ئه‌نقه‌ره دایه.
شایانی باسه ساڵانه سه‌دان په‌نابه‌ری کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پاش به‌جێهێشتنی ئێران به شێوه‌ی کاتی له تورکیا ده‌گیرسێنه‌وه هه‌ژمارێکی زۆریش به شێوه‌ی نایاسایی هه‌وڵی دهڕبازکردنی سنووره‌کانی نێوان تورکیا و یونان ده‌ده‌ن و هه‌فته‌ی ڕابردوو هه‌ر له‌م ڕێگه دا 4 په‌نابه‌ری کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و 10 کوردی باشوور له ده‌ریایی ئێژه دا خنکابوون.
مربوط به موضوع های: هه‌واڵ و راپۆرت | بیان دیدگاه »
Posted on دسامبر 11, 2008 by mafparez
خوێندکارانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤی کوردستان:لە درێژەی گوشار بۆ سه‌ر چالاکڤانانی سنفی له کوردستان، مامۆستایەكی قوتابخانەکانی شاری سنە په‌لکێشی دادگای ئیداری کرا.
“جەماڵ خوال”، یەكێك لە چالاكانی سینفی و مامۆستایەكی خۆشناوی شاری سنە كە 26 ساڵە لە قوتابخانە سەرەتاییەكانی گەڕەكی 1ی ئەم شارەدا وانه دەڵێتەوە لە رۆژی 10ی سه‌رماوه‌ز بانگ كراوەتە دادگای پێراگەیشتن بە سەرپێچییە ئیدارییەكانی ئەم شارە.
سەبارەت بە هۆکاری بانگ كردنی جەماڵ خوال بۆ ئه‌و دادگایه رایگەیاندراوه كە ناوبراو تۆمەتی وه‌ک بێ رێزی كردن بە كۆماری ئیسلامی، پشتیوانی لە مامۆستا فەرزاد كەمانگەر و بەشداری لە كۆبوونەوە و مانگرتنی مامۆستایان لە بەهاری ئەمساڵی خراوەتە پاڵ.
مربوط به موضوع های: هه‌واڵ و راپۆرت | بیان دیدگاه »
Posted on دسامبر 11, 2008 by mafparez
خوێندکارانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤی کوردستان:ڕۆژنامه‌وان به‌همه‌ن توتونچی خه‌ڵکی سنه، که ماوه‌ی 3 حه‌فته له‌مه‌و پێش گیرابوو، به‌رده‌وام له زیندانی ئه‌و شاره و له ژێر لێپرسینه‌وه و گوشاری هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعات ڕاگیراوه. ،هاوسه‌ری به‌همه‌ن توتونچی، له گفت و گۆیه‌ک دا ده‌گه‌ڵ چالاکانی رێکخراوی خوێندکارانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤی کوردستان ،له مه‌ڕ دیار نه‌بوونی چاره‌نووسی مێردکه‌ی، نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاندووه که هه‌تا ئێستا ته‌نانه‌ت بۆ یه‌ک جار مافی پێوه‌ندی ته‌له‌فۆنیشیان به ڕۆژنامه‌وان به‌همه‌ن توتونچی نه‌داوه.
به‌همه‌ن توتونچی، له ڕۆژنامه‌وانانی سه‌ربه‌خۆ و ئه‌ندامی شووڕای سه‌رده‌بیری حه‌فته‌نامه‌ی که‌ره‌فتوو بووه. حه‌فته‌نامه‌ی کوردی فارسی که‌ره‌فتوو، ساڵی ڕابڕدوو له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعات له ژێر گوشار دابووه و دواتریش له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیڕشاد، به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی قه‌ده‌غه کراوه.
مربوط به موضوع های: هه‌واڵ و راپۆرت | بیان دیدگاه »
Posted on دسامبر 11, 2008 by mafparez
خوێندکارانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤی کوردستان:ڕۆژنامه‌وان سه‌دیق مینایی، سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی ڕابڕدوو له لایه‌ن دادگای شۆڕشی شاری سنه، دادگایی کرا
له دانیشتنی دادگاکه دا که له لایه‌ن لقی چواری دادگای شۆڕشی سنه به‌ڕێوه چوو، لێکۆڵه‌وه‌ری دادگا، جارێکی دیکه تۆمه‌ته‌کانی سه‌دیق مینایی وه‌ک، هه‌وڵ دان له دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و بڵاو کردنه‌وه‌ی ناڕاستیه‌کان، دووپات کرده‌وه.
سه‌دیق مینایی یه‌کێک له ڕۆژنامه‌وانانی حه‌فته‌نامه‌ی قه‌ده‌غه کراوی ئاسۆیه و هاوکاریه‌کی به‌ربڵاوی له گه‌ڵ چه‌ندین گۆڤار و ڕۆژنامه‌ی دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئێران به گشتی هه‌بووه.
ڕۆژنامه‌وانی کورد، سه‌دیق مینایی ته‌مه‌ن 35 ساڵانه‌یه و خاوه‌نی ژن و منداڵه. نێوبراو گه‌لێک جاران به هۆی نووسینه‌کانی له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕێژیمه‌وه لێپرسینه‌وه‌ی له گه‌ڵ کراوه و ڕووبه‌ڕووی حوکمی زیندان هاتووه‌ته‌وه. مینایی له 11ی ئاگوست ساڵی 2005، دوای ده‌ستگیر کرانی له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعات، له دادگای شۆڕش لێپرسینه‌وه‌ی له گه‌ڵ دا کرابوو و به تۆمه‌تی هه‌وڵدان له دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و بڵاو کردنه‌وه‌ی ناڕاستیه‌کان، دادگایی کرابوو. دواتر به بارمته‌ی 20 میلیۆن تومه‌ن ئازاد کرابوو. ڕۆژنامه‌وان له مانگی سێپتامبری ساڵی 2005 جارێکی دیکه له ژوورێکی داخراو دادگایی ده‌کرێته‌وه و سزای دو ساڵ زیندانی هه‌ڵواسراوی پێ ده‌درێت.
تا ئێستا چه‌ندین جار، ڕێکخراوه‌کانی ناونه‌ته‌وه‌یی مافی مرۆڤ و په‌یامنێرانی بێ سنوور، له مه‌ڕ گوشاره‌کانی سه‌ر سه‌دیق مینایی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له دژی ڕێژیمی ئیران ده‌ربڕیوه.
مربوط به موضوع های: هه‌واڵ و راپۆرت | بیان دیدگاه »
Posted on دسامبر 11, 2008 by mafparez

ناوه‌ندی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا
خوێندكارانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤی كوردستان:
ناوه‌ندی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا له راپۆرتێكی تێروته‌سه‌لدا له ژێر ناوی “شۆڕشێك بێ هه‌بوونی مافه‌كان، ژنان، كورده‌كان‌و بههایییهكان له گه‌ڕان به‌دوای به‌رابه‌ری”دا، ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤی له ئێران‌دا به ته‌سه‌لی باس كردووه.
له‌م راپۆرته‌دا هاتووه كه “ژنان، كورده‌كان‌و بههایییهكان له‌گه‌ڵ هه‌ڵاواردنی رۆژانه‌و راوه‌دووناندا به‌ره‌وڕوون.”
ئه‌م راپۆرته له‌مه‌ڕ ره‌وشی كورده‌كان له ئێران‌دا ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ی له خۆ گرتووه:
ـ له كاتێكدا هه‌موو رۆژێك له كۆماری ئیسلامی وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی باس ده‌كرێ كه‌متر باس له خه‌ڵكی نێوخۆی ئه‌م وڵاته ده‌كرێ. ژنان، كورده‌كان‌و بههایییهكان به روونی‌و هه‌روه‌ك پێشوو له‌گه‌ڵ دژواریدا به‌ره‌وڕوون.
ـ ستهمو سه‌ركوت دژی كورده‌كان له په‌ره‌سه‌ندن دایه. ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییانی كورد وه‌ك رۆژنامه‌ڤانان، چالاكانی كرێكاری، خوێندكاران، داكۆكیكارانی مافه‌كانی مرۆڤ له هاوینی رابردوودا به تۆمه‌تی هه‌وڵدان دژی ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی گیراون‌و هێندێكیان به زیندان مه‌حكووم كراون.
ـ رێژیمی ئێران ته‌نانه‌ت له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كورده‌كاندا یاساكانی خۆی وه‌ك دهستبهسهرنهكردنی سه‌ره‌ڕۆیانه‌و پێڕاگه‌یشتن به پێی یاساكان به‌ڕێوه نابات. تۆمه‌تگه‌لی په‌ره‌گرتوو، نیگهرانكهرو ناڕوونی وه‌ك هه‌وڵدانی دژی ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی، ته‌بلیغ دژی كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ر چالاكانی ئاشتیخوازی كورددا كه بۆ مافه‌كانی خۆیان تێده‌كۆشن، ده‌سه‌پێ.
ـ كورده‌كان وه‌ك بههایییهكانو ژنان له به‌رانبه‌ر به‌ربه‌ستی گه‌وره‌ی مه‌زهه‌بی، یاسایی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیدان.
ـ هه‌رچه‌ند یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئێران پێی له‌سه‌ر ئه‌سڵی به‌رابه‌ریی هاووڵاتییان له به‌رانبه‌ر یاسادا داگرتووه، به‌ڵام كورده‌كان خۆیان له به‌رانبه‌ر یاسادا بێپشتیوان دهبیننو یاسا به شێوه‌یه‌كی بێلایه‌نانه له‌سه‌ریان به‌ڕێوه ناچێت‌و هۆگه‌لی بێ بنه‌ما بۆ مهحكوومكردنی كورده‌كان به‌كار ده‌هێنرێ. قۆناخه‌كانی دادڕه‌سیی دادوه‌رانه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌واندا به‌ڕێوه ناچێت.
ـ فهرههنگو كۆمه‌ڵگای ئێران كورده‌كان وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی بنده‌ست چاو لـێ دهكاو خوازیاری ئه‌وه‌یه كه له ژێر سته‌مدا بن. به‌هۆی خه‌باتی كورده‌كانه‌وه له‌گه‌ڵیان وه‌ك دژه ئێرانی هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كرێ. هه‌روه‌ها له‌باری ئابوورییه‌وه كوردستان زۆر دواكه‌وتووه.
ـ مافه مه‌زهه‌بییه‌كانی كورده‌كان به توندی پێشێل ده‌كرێ‌و كورده‌كان له‌م بواره‌شدا له ژێر گوشاردان.
له به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرتی ناوبراودا هاتووه كه بۆ تێپه‌ڕین له‌م به‌ربه‌ستانه رێفۆرمی بنه‌مایی پێویسته‌و ده‌بێ گۆڕانكاریی پێكهاته‌یی روو بدات تا له‌گه‌ڵ كورده‌كاندا وه‌ك ئه‌وانی دی هه‌ڵسوكه‌وت بكرێ.
مربوط به موضوع های: دۆسیه | بیان دیدگاه »
Posted on دسامبر 7, 2008 by mafparez